دیوانی وەقفی سوننی عێراق: دەبێت دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان لە گەڕەکەکاندا کەمبکرێتەوە


وێستگەنیوز-

دیوانی وەقفی سوننی عێراق، وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، کۆمەڵێک رێنوێنیی نوێی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڵندگۆی مزگەوتەکان دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی دیوانی وەقفی سوننی عێراق، کە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەکانی وەقف کراوە، مەبەست لێی رەچاوکردنی دۆخی هاونیشتمانییانە لە گەڕەکەکاندا، دەبێت دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان لە گەڕەکەکاندا کەمبکرێتەوە.

یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان جەختکردنەوەیە لەسەر هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی خاوەن "دەنگێکی خۆش و زوڵاڵن" بۆ بانگدان، چونکە بەگوێرەی نووسراوەکە، دەنگی خۆش یەکێکە لە شێوازەکانی بانگەواز.

هەر لە نووسراوەکەدا وەقفی سوننی عێراق داوا لەسەرجەم مزگەوتەکان دەکات لە کاتی نوێژی بەیانیاندا بڵندگۆی دەرەکی بکوژێننەوە، بە تایبەت ئەو مزگەوتانەی کە لەناو گەڕەکی و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییاندان، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا مزگەوتەکان دەتوانن بڵندگۆی دەرەوە بەکاربهێنن.


PM:01:54:02/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت