فوئاد حسێن: تۆم باراك له شوێنی ساڤایا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه مارك ساڤایا وه‌كو نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق نه‌ماوه و تۆم باراك له شوێنی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و كاروباره‌كان ده‌بات به‌ڕێوه‌یه.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24 كه ئه‌مشه‌و په‌خش ده‌كرێت وتی: "مارك ساڤایا وه‌كو نێرده‌ی تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق نه‌ماوه".
وتیشی: "تۆم باراك كه له ئێستادا باڵیۆزی ئه‌مریكایه له توركیا و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكایه بۆ كاروباری سوریا، له شوێنی ساڤایا كاروباری عێراق به‌ڕێوه ده‌بات".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی، بڵاویكرده‌وه كه "مارك ساڤایا كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ عێراق ده‌ستنیشانی كرد، له پۆسته‌كه‌یدا نه‌ماوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به "خراپ به‌ڕێوه‌بردنی" ساڤایا بۆ چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ له عێراق كرد، له‌وانه رێگری نه‌كردنی له كاندیدكردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق- هه‌نگاوێك كه تره‌مپ له‌سه‌ری هاته‌ده‌نگ و به ئاشكرا هۆشداریی به به‌غدا دا و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكای كرد، گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت.
PM:09:12:01/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت