پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبێتەوە و لەنێوان 18 کاندید کێبڕکێ دەکرێت.


بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی پەرلەمانی عێراق بێت ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە دوو تەوەری سەرەکی:

تەوەری یەکەم؛ تایبەتە بە ئەدای سوێندی یاسایی لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە، کە پێشتر سوێندیان نەخواردووە یان وەک شوێنگرەوەی پەرلەمانتارانی دیکە دیاریکراون.

تەوەری دووەم: تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی مادەی 70ی دەستووری عێراق، پەرلەمان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت، ئەگەر هیچ بەربژێرێک ئەو رێژەیەی بەدەستنەهێنا، کێبڕکێ لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەدا دەکرێت، کە زۆرترین دەنگیان هێناوە و لە گەڕی دووەمدا هەر کامیان زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆک کۆمار.

رۆژی هەینی 23ی کانونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە, لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتبوو، بەڵام نەوزاد هادی، یەکێک لە دوو کاندیدەکەی پارتی، کشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەمەش 18 کاندید لە کێبرکێیەکەدا مانەوە.

ئەمانە 18 کاندیدەکەی دیکەن:

1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی

2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی

3. نزار محەممەد سەعید محەممەد

4- شوان حەوێز فەریق نامیق

5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری

7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا

8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی

10- سەباح ساڵح سەعید

11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی

12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود

13- موسەننا ئەمین نادر

14- خالید سدیق عەزیز محەمەد

15- ئازاد مەجید حەسەن

16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا

17- سالم حەواس عەلی ساعدی

18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید


AM:09:13:01/02/2026




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو