دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی تره‌مپ، كه‌سێكی نزیك له مالیكی ده‌ڵێت: دۆخه‌كه سه‌خته
وێستگه‌نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له حاڵه‌تی كاندیبوونی نوری مالیكی بۆ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق، یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق راده‌گرێت. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، به دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕێت، هه‌رچه‌نده ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان، جه‌ختیان له‌وه كردووه سوورن له‌سه‌ر كاندیبوونی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە "چوارچێوەی هەماهەنگی" پشتڕاستی کردەوە کە گفتوگۆکان لەناو هاوپەیمانییەکەدا، بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو، بەتایبەتی دوای لێدوانەکەی ترەمپ.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه نیگه‌رانییه‌كی قووڵی ده‌ربڕی له‌وه‌ی، له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سیاسی، باس له‌وه ده‌كه‌ن جۆرێك له دابه‌شبوون له ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌بینرێت. هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هانی مالیكی ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی وڵات له هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ، پاشه‌كشه بكات.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پابه‌ندن به هه‌ڵوێستی خۆیانه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه، به‌رپرسێكی عێراقی نزیك له مالیكی ده‌ڵێت: "مالیكی نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكی، به‌ریه‌كه‌وتن رووبدات. هه‌ر بۆیه تیمه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكی".
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "دۆخه‌كه سه‌خته به‌ڵام مه‌حاڵ نییه، ئه‌وه كاتی ده‌وێت".
ئیحسان شه‌مه‌ری شرۆڤه‌كاری سیاسی، پێیوایه: "ئیداره‌ی تره‌مپ، جیاوازی ناكات له نێوان ئێران له لایه‌ك و عێراق له لایه‌كی دی. به‌ڵكو هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك دۆسێ ده‌بینێت و مامه‌ڵه ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوانیاندا بكات".
شمه‌ری هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی: "ئه‌گه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێت و حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق مۆركێكی ئێرانی پێوه‌بێت، ئه‌وا وڵات له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌دا ده‌بێت، له‌وانه ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا یان ئه‌نجامدانی كرده‌ی سیاسی له نمونه‌ی (ئه‌وپه‌ڕی فشار) كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جێبه‌جێی ده‌كات و فشاره‌كان هه‌ردوو كه‌رتی ئابوری و دارایی ده‌گرێته‌وه".
مالیكی ته‌مه‌نی 75 ساڵه، له نێوان ساڵانی 2006 و 2014 بۆ ماوه‌ی دوو خوول، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو. له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق رووداوی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، په‌ره‌سه‌ندنی تووندووتیژی تائیفی، كۆنترۆڵكردنی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی خاكی عێراق له لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
PM:03:51:30/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت