سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به راگه‌یه‌ندراوێك وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به كاندیدنه‌كردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ڵێت: "هه‌رجۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری سیاسی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانی پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسییه، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی دووه‌می ڕابردوو، كه به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی عێراقییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كانی به‌خۆوه بینی.
*پرسه ناوخۆییه‌كان به كارێكی ته‌واو سه‌روه‌ریی داده‌نرێت كه ته‌نها عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی ئازادی خۆیان، به‌پێی ده‌ستوور و له ڕێگه‌ی سیسته‌می دیموكراسیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
*سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پابه‌ندبوونی عێراق دووپاتده‌كاته‌وه به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای كراوه‌یی و هاوكاریی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان، به‌شێوه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر بكات كه له‌سه‌ر ڕێزگرتنی یه‌كتر و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ دامه‌زراون.
*عێراق ئامانجی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی گه‌لان و به‌شداریكردنه له پشتیوانیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
PM:06:28:29/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت