وەزیری دارایی عێراق بۆ بانکەکان: رۆژانی هەینی و شەممە بۆ دابەشكردنی مووچە دەوام بكەن
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی عێراق داوای لە بانکە حکومییەکان کردووە سبەی و دووسبەی دەوام بکەن بەهۆی دواكەوتنی تەمویل و درەنگ دابەشكردنی مووچەوە.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئەمرۆ 29ی کانونی دووەمی 2026، دەرچووە و بۆ گشت بانكە حكومییەكان نێردراوە و تیادا هاتووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی داوا لە هەموو بانكە حكومییەكان دەكات لە ئیدارەی گشتی بانك و لقی بانكەكان لە رۆژانی هەینی و شەممە 30 و 31ی کانونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی بكەن بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی مانكی یەك.
PM:03:20:29/01/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت