یه‌كه‌م لایه‌نی شیعه‌ی عێراق وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌نی شیعه وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به كاندیدنه‌كردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ڵێت: "پرسی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بابه‌تێكی ته‌واو ده‌ستوورییه و عێراق به ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه سیاسییه‌كاندا ده‌كات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2026د. عه‌لی دیفاعی، وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق كه له‌لایه‌ن هومام حه‌مودی-یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*میكانیزمی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستوور و پرۆسه‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به ئامانجی پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمانی.
*عێراق وڵاتی دامه‌زراوه‌كانه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مافه ده‌ستووری و سیاسییه‌كانی خۆی به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ببات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه گوزارشت له ویستی نوێنه‌رانی گه‌لی عێراق بكات.
*خوازیاری په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ و ئه‌رێنین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی دوولایه‌نه بێت و دوور بێت له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵات.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌نێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ له پلاتفۆڕمی (تروس سۆشیال) رایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و واشنتۆن ناچار ده‌كات ته‌واوی هاوكارییه سه‌ربازیی و ئابوورییه‌كانی بۆ عێراق رابگرێت، ئه‌مه‌ش وڵاته‌كه به‌ره‌و شكستێكی هه‌میشه‌یی ده‌بات.
PM:12:10:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت