لینزی گراهام: تره‌مپ له‌سه‌ر حه‌قه كه ده‌ستوه‌ردان له عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
لینزی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر حه‌قه كه ده‌ستوه‌ردان له عێراق ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌پارێزێت، ده‌شڵێت: "ماوه‌ی ویلایه‌تی مالیكی كاره‌سات بوو".
لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*وه‌ك هه‌میشه جه‌نابی سه‌رۆك، تۆ له‌سه‌ر حه‌قیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات. *شاهیدی سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی بووم وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، به‌هه‌موو پێوه‌رێك كاره‌سات بوو بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
*تۆ له‌سه‌ر حه‌قیت كه رای خۆت ده‌رده‌بڕیت، چونكه بنه‌مای ئه‌مریكا واده‌خوازێت هاوبه‌شی متمانه‌پێكراومان هه‌بێت له‌و وڵاتانه‌ی كه گرنگن وه‌ك عێراق.
*عێراق هێشتا توانایه‌كی زۆری هه‌یه و بڕیاره‌كه‌ش له‌ده‌ستی گه‌لی عێراقه تا بڕیار له ئاینده‌ی بدات.
*پێموایه ئه‌مه شكستێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا.
*سه‌رۆك، تۆ ڕاست ده‌كه‌یت كه عێراق ئاگادار ده‌كه‌یه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ده‌بێت بپارێزرێت.
*كارێكی باشت كرد.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی یارمه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كرد، ئه‌گه‌ر نوری مالیكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
AM:10:09:28/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت