چه‌كدارێكی داعش بهپشتێنهیهكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له ئه‌نبار ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز –
دوای ساڵانێكی زۆر له سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی له عێراقدا، چه‌كدارێكی خۆكوژی داعش به پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر كرا.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی راگه‌یاند كه به "مه‌ترسیدار" وه‌سفی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگری ورد و خێرادا، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی توانییان ئه‌ندامێكی گروپی تیرۆریستی داعش، كه پشتێنی خۆكوژی به‌ستبوو، له ناوچه‌ی (5 كیلۆ)ی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بتوانێت هیچ كارێكی تاوانكاری ئه‌نجام بدات".
ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵاتنی زیاتر له 500 چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كانی سوریا دێت له ده‌ره‌نجامی هێرشی گرووپه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده.
PM:10:37:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت