نوێنه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ په‌یامێك ده‌رباره‌ی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق رایگه‌یاند كه رێگریده‌كه‌ن له گه‌یشتنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، ده‌شڵێت: "دادپه‌روه‌ری بۆ عێراقییه‌كان به‌دیده‌هێنین".
مارك ساڤایا، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق له پلاتفۆڕمی "X" رایگه‌یاند كه:
*له‌كاتێكدا تیمه‌كه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی له عێراق كارده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و رێگریكردن له گه‌یشتنی میلیشیا پاڵپشتیكراوه‌كانی ئێران به ده‌سه‌ڵات، به هه‌مان شێوه و هێنده‌ی تر گرنگتر ئاماده‌كارییه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی له عێراق.
*ئه‌م هه‌وڵه ده‌بێ له به‌دواداچوونی ئه‌و پارانه تێپه‌ڕێت كه تاڵان كران و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
* له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی تر، ده‌بێت دیاری بكرێت كه ئه‌و پارانه بۆ كوێ چوون و له كۆتاییدا چۆن و بۆچی به‌كارهێنراون.
* ئێستا تێگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه تێوه‌گلاون، له‌وانه‌ش به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه سوودمه‌ند بوون له گه‌نده‌ڵیه‌كانی عێراق.
*ئه‌م پارانه نه‌ك ته‌نها بۆ كڕینی چه‌ندین موڵك له سه‌رانسه‌ری چه‌ند وڵاتێكدا به‌كارهێنراون، به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرتی بیانی به‌كارهێنراون، هه‌ندێكجار به هه‌مان ناو و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا به ناسنامه‌ی جیاواز، به مه‌به‌ستی خۆدزینه‌وه له به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌یان له داهاتوودا".
*زۆرینه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه له ناوچه‌كه‌دایه، هه‌ندێك حاڵه‌یش له‌ڕێی هاوڵاتیبوونه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه هه‌ندێك وڵات پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه درێژبووه‌ته‌وه.
*ئه‌م زانیاریانه توانای به‌دواداچوونمان بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی دزراو و هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.
*گه‌نده‌ڵی نه‌ك هه‌ر زیان به گه‌لی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تێكده‌دات، به‌ڵكو گروپه تیرۆریستییه‌كان به‌هێز ده‌كات و چالاكییه تیرۆریستییه‌كان له سه‌رانسه‌ری چه‌ندین وڵات‌دا پاره‌دارده‌كات. ئێمه زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نووسینگه‌ی چاودێری پاره‌وپولی بیانی كارده‌كه‌ین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه لێپرسینه‌وه له هه‌موو تێوه‌گلاوان بكرێت به‌بێ جیاوازی و كه‌س له سه‌رووی یاساوه نه‌بێت و دادپه‌روه‌ری بۆ خه‌ڵكی عێراق به‌دیبهێنرێت.
PM:10:21:27/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت