دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دوانەخراوە و ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبێتەوە و دانیشتنەکە دوانەخراوە.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رەتیکردەوە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، دواخرابێت و رایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق".


بەپێی مادەی 70ی دەستووری عێراق، پەرلەمان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت، ئەگەر هیچ بەربژێرێک ئەو رێژەیەی بەدەستنەهێنا، کێبڕکێ لەنێوان ئەو دوو بەربژێرەدا دەکرێت، کە زۆرترین دەنگیان هێناوە و لە گەڕی دووەمدا هەر کامیان زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆک کۆمار.

رۆژی هەینی 23ی کانونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە, لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتبوو، بەڵام نەوزاد هادی، یەکێک لە دوو کاندیدەکەی پارتی، کشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەمەش 18 کاندید لە کێبرکێیەکەدا مانەوە.

ئەمانە 18 کاندیدەکەی دیکەن:

1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی

2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی

3. نزار محەممەد سەعید محەممەد

4- شوان حەوێز فەریق نامیق

5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد

6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری

7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا

8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی

9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی

10- سەباح ساڵح سەعید

11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی

12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود

13- موسەننا ئەمین نادر

14- خالید سدیق عەزیز محەمەد

15- ئازاد مەجید حەسەن

16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا

17- سالم حەواس عەلی ساعدی

18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید


AM:09:40:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو