وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە و 18 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانونی دووەمی 2026، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رۆژی سێشەممە 27ی کانونی دووەمی 2026، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە".
پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و لایەنە کوردستانییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کاندیدیان بۆ پۆستەکە هەیە.
رۆژی هەینی 23ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە, لیستەکە لە 19 کەس پێکهاتبوو، بەڵام نەوزاد هادی، یەکێک لە دوو کاندیدەکەی پارتی، کشانەوەی خۆی راگەیاند؛ بەمەش 18 کاندید لە کێبرکێیەکەدا مانەوە.
ئەمانە 18 کاندیدەکەی دیکەن:
1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی
2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
3. نزار محەممەد سەعید محەممەد
4- شوان حەوێز فەریق نامیق
5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
10- سەباح ساڵح سەعید
11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی
12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
13- موسەننا ئەمین نادر
14- خالید سدیق عەزیز محەمەد
15- ئازاد مەجید حەسەن
16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
17- سالم حەواس عەلی ساعدی
18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
PM:01:13:25/01/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت