لە پارێزگاکانی عێراق فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی زانكۆ به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی كانونی دووه‌می 2026، به سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندانی زانكۆكان له به‌غداد و پارێزگاگانی دیكه‌ی عێراق، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی زانكۆ، ده‌ستیان كردووه به خۆپیشاندان و رایانگه‌یاند تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، تۆڕی په‌یامنێرانی "به‌غداد ئه‌لیوم" باس له‌وه ده‌كه‌ن، "ده‌یان كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌مڕۆ به‌یانی، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌هۆی بڕینی ده‌رماڵه‌ی خزمه‌تی زانكۆییه‌وه، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها تۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "پارێزگای به‌سره، به هه‌مان شێوه‌وه و به‌هۆی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی زانكۆ، خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌رگای زانكۆی ته‌كنیكی باشور داخراوه و مانگرتن راگه‌یانراوه كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و سه‌رۆكی زانكۆ و راگره‌كان، به‌شدارییان تێدا كردووه".
هه‌موو ئه‌وه له كاتێكدایه، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رێنمایی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ده‌ركردووه، به‌وه‌ی پێویسته پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بن كه تایبه‌ته به زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان. هاوكات بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خزمه‌تی زانكۆیی بۆ هه‌مو فه‌رمانبه‌ران له‌خۆده‌گرێت، ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه مۆڵه‌تی وانه وتنه‌وه‌یان هه‌یه.
PM:12:38:25/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت