پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سنوورەکانی عێراق-سوریا و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی پەرلەمان، لە دانیشتنەکەدا میوانداریی هەریەک لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ، لەگەڵ سوپاسالاری عێراق دەکرێت.
بڕیارە بەرپرسە باڵا ئەمنییەکان روونکردنەوەی پێویست لەبارەی رەوشی ئەمنی و ئامادەباشیی هێزەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەری هەر هەڕەشەیەکی لەناکاو بدەن.
AM:10:32:25/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت