بە فەرمی نوری مالیکی وەک کاندیدی سەرەکی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کرا


وێستگەنیوز-

چوارچێوەی هەماهەنگی بە زۆرینەی دەنگ نوری مالیکی وەک کاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریی کرد.


ئەمڕۆ شەممە 24ی کانونی دووەمی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگی هادی عامری، بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

چوارچێوەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بە زۆرینەی دەنگ، نووری مالیکی وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریی کردووە".

چوارچێوەی هەماهەنگی روونی کردووەتەوە، دیاریکردنی مالیکی وەک کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سیاسی، ئیداری و رۆڵی ناوبراو لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بووە.

چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی تەواوی خۆی بە ڕێکارە دەستوورییەکان دووپات کردووەتەوە و ئامادەیی نیشان داوە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان بە ئامانجی "پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کە توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی ئاسایش و یەکڕیزیی عێراقی هەبێت."

لەکۆتاییدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە کە بە پێی وادە دەستوورییەکان، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدات، وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ راسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.




PM:09:20:24/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو