سودانی و مەزڵوم عەبدی تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریا و کاردانەوەکانیان لەسەر بارودۆخی عێراق كرد
وێستگهنیوز –
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە میانەی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریایان کرد، لە ژێر رۆشنایی پێشهات و رووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییە و کاردانەوەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بارودۆخی عێراق".
بەپێی راگەیەندراوەكە سودانی "جەختی لە پێویستی چەسپاندنی وتووێژ كردووەتەوە لەم قۆناغە گرنگەدا، بە شێوەیەک کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەستەبەر بکات و یەکڕیزی و ئاسایشی وڵات بپارێزێت و رێگری بکات لە هەڵهاتنی تیرۆریستان لە زیندانەکان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و عێراق و ناوچەکە بە گشتی".
AM:09:34:21/01/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت