ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی شه‌رع بۆ سودانی راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوریا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی سوریا پارێزراو بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌می 2026 محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریاوه پێگه‌یشت، و دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و ئاسته‌نگه ئه‌منییه‌كانیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سودانی پابه‌ندبوونی عێراقی به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری سوریا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی گرتنه‌به‌ری وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و زامنكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی سوریا كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی سوریا جه‌ختی له پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به پاراستنی ئاسایشی سنووری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
هاوكات ستایشی هه‌وڵ و رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كرد له‌و باره‌وه، ئاماژه‌ی به به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی دوو قۆڵی نێوان عێراق و سوریا به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌منی بۆ پاراستنی سنوور و به‌دواداچوون بۆ پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووه، جگه له هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
PM:10:38:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت