موقاوەمەی ئیسلامی لە بەغدا گردبوونەوەیەكی هاودەنگیان بۆ ئێران رێكخست


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ هەینی 16ی كانونی دووەمی 2026 موقاوەمەی ئیسلامی لە بەغدا گردبوونەوەیەكی هاودەنگیان بۆ پاڵپشتی لە ئێران رێكخست.


راگەیاندنەكانی عێراق بڵاویان كردەوە، "بەهەزاران لە ئەندامانی موقاوەمەی ئیسلامی و بە بەشداری هەموو گرووپە چەكدارەكانی موقاوەمە، گردبوونەوەیەكی هاودەنگیان بۆ پاڵپشتی لە ئێران لەبەردەم باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رێكخست".

وەك ئاژانسەكانی باسی لێوە دەكەن، "لە گردبوونەوەكەدا سەرزەنشتی هەڕشە سەربازییەكانیان كردووە كە رووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێتەوە".


PM:03:45:16/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت