"سزای نوێ بۆ بانكه‌كانی عێراق به‌رێوه‌یه"
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری دۆناڵد ترامپ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه زانیارییه‌كی نوێی خسته ڕوو بانكه‌كانی عێراق و ڕایگه‌یاند كه پێداچوونه‌وه‌ی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م مامه‌ڵه داراییه گوماناوییه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ن و سزای نوێ به‌ڕێوه‌یه.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لهههژمارهكهی خۆی له‌تۆڕی ئێكس زانیاری نوێی خسته ڕوو له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرای كرد كه لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەکانی ناو عێراق و جەختی کردەوە کە سزای نوێ بەڕێوەیە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئەم ڕێکارانە ئەو تۆڕ و لایەنانە دەکەنە ئامانج کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی، سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی بودجە بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان، تاوەکو یەکپارچەیی سیستەمی دارایی و دەسەڵاتی دەوڵەت بپارێزرێت.
AM:08:54:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت