سەركردیەكی هاوپەیمانی عەزم: سوننەكان ئامادەن دەنگ بە نوری مالكی بدەن
وێستگهنیوز –
سەركردیەكی هاوپەیمانی عەزم بەسەركردایەتی موسەنا سامەڕایی رایدەگەیەنێت، ئەگەر شیعەكان مالكی كاندید بكەن بۆ سەرۆك وەزیران سوننەكان دەنگی پێ دەدەن.
ئۆراس مەشهەدانی، سەركردە له هاوپەیمانی عەزم بەسەركردایەتی موسەنا سامەڕایی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەیام رایگەیاند، "ئەگەر بابەتی كاندیدكردنی نوری مالكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كێشە بۆ شیعەكان دروست نەكات، ئێمەش پێی رازی دەبین".
وتیشی، "نوری مالكی دەزانێت چۆن هەڵسوكەوت بكات وەك سەرۆك وەزیران و ئەگەر زۆرینەی شیعەكان دەنگی پێدەن و خواستی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت، دڵنیاتان دەكەمەوە سوننەكانیش دەنگی پێدەدەن".
PM:06:07:12/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت