وەزارەتی كارەباى عێراق: بەهۆی نەبوونی غازی ئێرانەوە كارەبای هاوڵاتیان خراپتر بووە
وێستگهنیوز –
وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی غازی ئێرانەوە ناتوانین هەموو وێستگەكانی كارەبا بخەینەكار.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە رۆژنامەكانی عێراقی راگەیاند، "ئێران بە وەزارەتەكەمانی راگەیاندووە نازانرێت كەی دەتوانن غاز هەناردەی عێراق بكەنەوە و سیستمی وزەی عێراقیش تائێستا بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە غازی هاوردە دەبەستێت".
ئاماژەشیكرد، "بەهۆی نەبوونی غازی ئێرانەوە هەندێك لەوێستگەكانمان بەتەواوەتی وەستاوە و بووەتە هۆی زیادبوونی بڕینی كارەبای بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق و زیادبوونی گلەیی هاوڵاتیان".
PM:05:20:12/01/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت