ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە تاوتوێکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانونی دووەمی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ژمارە 4ی خۆی ئەنجام دەدات، تەوەرە سەرەکییەکەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە، بەدواداچوون بۆ داهاتە نانەوتییەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەو بارەیەوە.
بەگوێرەی کارنامەی فەرمیی ئەنجومەنی نوێنەران، دانیشتنەکە کاتژمێر 11ی بەیانی دەستپێدەکات، بڕگەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکراوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆ گشتییەکان دەربارەی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی لە عێراق، بۆ ئەم مەبەستەش، هەر سێ بەرپرسی باڵای حکومەت کە بریتین لە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی باجەکان، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ ئامادەی دانیشتنەکە دەبن.
ئامانج لە میوانداریکردنی ئەم بەرپرسانە، خستنەڕووی داتا و زانیارییەکانە دەربارەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ زیادکردنی سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت لە دەرەوەی کەرتی نەوت.
AM:10:14:11/01/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت