سودانی و عەلی حەمە ساڵح جەخت لەسەر تەواوكردنی شاییستە دەستوورییەكان دەكەنەوە


وێستگه‌نیوز-

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ جەختيان لەسەر تەواوكردنی شاییستە دەستوورییەكان كردەوە.


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە شاندێکی فراکسیۆنی هەڵوێستی نیشتمانی کرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی ئێستای وڵات کرا، هەروەها پێویستی هەوڵی هاوبەش لەلایەن هێزە نیشتیمانییەکانەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ئاوەدانکردنەوە و بووژاندەوەی ئابووری و گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراق".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی کارکردن و هەماهەنگی بۆ تەواوکردنی شاییستە دەستوورییەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات، بەمەبەستی بەردوام بوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان لە هەموو پارێزگاکان".


PM:03:28:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو