ئه‌مریكا به فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌روه‌ری عێراق تێكده‌ده‌ن و سه‌رچاوه‌كانی عێراق تاڵان ده‌كه‌ن".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زیری دادی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌می 2026 د.خالید شوانی وه‌زیری داد، له‌باره‌گای وه‌زاره‌ت پێشوازی له جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كرد.
نووسینگه‌ی وه‌زیری داد ده‌ڵێت: "له‌میانی دیداره‌كه‌دا تاووتوێی ڕێكاره‌كانی پته‌وكردنی هاریكاری دووقۆڵی نێوان كۆماری عێراق و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌بواره‌كانی یاسایی و دادیی كرا".
لای خۆیه‌وه
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له پلاتفۆڕمی "X" رایگه‌یاند كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه له‌گه‌ڵ خالید شوانی وه‌زیری داد كۆبووه‌وه بۆ تاووتوێكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان كه خۆیان له پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و شكستپێهێنانی تیرۆر و پێشخستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بیننه‌وه".
باڵیۆزخانه ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له قسه‌كردن به ڕوونی سه‌باره‌ت به پێویستی به‌په‌له‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كه سه‌روه‌ری عێراق تێكده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكییه‌كان و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌كانی عێراق تاڵان ده‌كه‌ن".
PM:11:02:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت