ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: ئێمە و حزبی دەعوە لەگەڵ ئەوەین مالكی ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق


وێستگه‌نیوز –

ئەندامێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت نوری مالكی لەلایەن حزبی دەعوەوە كاندید كراوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەتوانێت قەیرانەكان چارەسەر بكات.


بیلال ناسری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەیام رایگەیاند، "حزبی دەعوە بڕیاریداوە نوری مالكی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق".

وتیشی، "نوری مالكی ئامادەیە بڕیاری حزبی دەعوە جێبەجێ‌ بكات و ئەتوانێت قۆناغی داهاتوو بەڕێوە ببات و ئێمەش بڕوامان وایە كە مالكی هەموو قەیرانەكان چارەسەر دەكات و حكومەتێكی بەهێز پێك دەهێنێت".

پێشی وایە، "مالكی لەگەڵ ئەم قۆناغەدا گونجاوە و بەشێوەیەكی هاوسەنگ دۆسیەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبات و بەشێوەیەكی بەهێزیش دۆسیەی ئەمنی بەڕێوە دەبات و خاوەنی بڕیارە بەهێزەكانە".


PM:12:00:07/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو