پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی چەندین بەرپرس دەكات
وێستگهنیوز –
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ بانگهێتشكردنی ژمارەیەك لە بەرپرسان و سەرۆكی دەستە و دامودەزگا سەربەخۆكان.
ئەحمەد شەهید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی ئیبشر یا عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو ژمارەیەك بەرپرس و سەرۆكی دەستە و دامودەزگا سەربەخۆكان بانگهێشت دەكات".
وتیشی، "لەوانەی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێن دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و ئەنجومەنی خزمەتی گشتی ناوەندی و ئەنجومەنی پارێزگاكان و بانكی ناوەندی عێراق و سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان و سەرۆكی دەستەی خانەنشینی".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، "بانگهێشتكردنی ئەو بەرپرسانە بۆ پەرلەمانی عێراق مەبەسی لێی چاودێریكردنی ئەدای دامودەزگاكان و پابەند بوونیانە بە یاسا بەركارەكان و دەستنیشانكردنی خەلەل و چارەسەری پێویست لەگەڵ چۆنێتی میكانزمەكانی بەڕێوەبردنی سامانی گشتی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری".
AM:09:19:07/01/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت