ئێران نامەیەك بۆ فوئاد حوسێن دەنێرێت و پێكەوە گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەكەن
وێستگهنیوز –
فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی نووسراوی لە عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێگەیشت کە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ سێشەممە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران كرد لە عێراق".
ئاماژەشیكرد، باڵیۆزی ئێران لە عێراق نامەیەكی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی رادەستی فوئاد حوسێن كردووە، کە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکەی لەخۆگرتبوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هەردوولا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراقیان لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ كرد".
PM:08:07:06/01/2026
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت