عەدنان دەنبوس: پۆستی سەرۆك كۆمار بەڕێكەوتنه و بەدەنگدان نییە و بۆ كورد دەبێت
وێستگهنیوز –
سەركردەیەك لە هاوپەیمانی نیشتیمانی پێی وایە، پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێكەوتنە و بەدەنگدان نییە و بۆ كورد دەبێت.
عەدنان دەنبوس، سەركردە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "كورد دەسەڵاتیان هەیە لە حكومەتەكانی عێراقدا و بۆچوونیان لەهەموو بۆچوونەكانی تر بەهێزترە و دەتوانن هەرچ كەسایەتییەكیان بوێت بیسەپێنن".
وتيشى، "پێموایە بۆ بابەتی پۆستی سەرۆك كۆمار پشت بە رێكەوتن دەبەسترێت نەك دەنگدان، چونكە پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا لە 2005وە پشت بە بنەمای رێكەوتن دەبەستێت نەك دیموكراسی و دەنگدان و ئەوەی لە پشتی پەردەوە رێكەوتنی لەسەر دەكرێت ئەوە لە پەرلەمانی عێراق جێبەجێدەكرێت".
عەدنان دەنبوس دووپاتیكردەوە، "ئەوەی كورد بیەوێت و ئەوەی كورد لەسەری رێكبكەوێت، دەبێت هەر ئەوە جێبەجێ بكرێت".
PM:10:17:05/01/2026
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت