هەناردەكردنی توركیا بۆ عێراق لە ساڵی رابردوو 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە


وێستگه‌نیوز –

لە ماوەی ساڵی رابردوو 2025، هەناردەكردنی توركیا بۆ عێراق 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.


دەستەی ئاماری توركیا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، "هەناردەكردنی توركیا لە ساڵی رابردوو بۆ عێراق لە مانگی كانونی یەكەمەوە بۆ تشرینی دووەمی 2025 گەیشتووەتە 11 ملیار و 45 ملیۆن دۆلار".

روونیشیكردەوە، "لە دوای ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئەمریكا و ئیتاڵیا، عێراق لە ریزی پێنجەمی گەورەترین وڵاتانی هاوردەكارە لە توركیا".

بەپێی دەستەی ئاماری توركیا، "رێژەی هەناردەكردن بۆ هەر پێنج دەوڵەتەكە گەیشتووەتە 29.8% لەكۆی هەناردەكردنەكانی توركیا".


PM:04:52:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت