ئەنجومەنی نوێنەران داخستنی دەرگای كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران، داخستنی پڕۆسەی کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.
سەفوان جەرجەری ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاند، "دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەدوای كاتژمێر 3ی ئەم ئێوارەیەوە داخراوە".
ئاشكراشیكرد، "زیاتر لە 44 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە و دواتر ناوەكان رادەگەیەنین".
وتيشى، "پارتی دیموكراتی كوردستان فوئاد حوسێنی كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش نەزار ئامێدی كاندید كردووە".
PM:04:23:05/01/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت