ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2026, کۆتا وادەیە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.


پێشتر پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی دووشەممەیە تاوەكو كۆتایی دەوامی فەرمی.

بەپێی زانیارییەکان بێت، تاوەکو ئێستا 41 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندیدکردووە، پۆستی سەرۆک کۆمار بەپێی نەریتی سیاسیی عێراق پشکی کوردە و دەبێت کوردێک پۆستەکە وەربگرێت.

وەک لە دەستووری عێراقدا هاتووە، لە دوای یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرێت.

ئەو کەسەی هەڵدەبژێردرێت پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە، ئەگەر کەس نەیتوانی ئەو دەنگە بەدەستبهێنێت، دەنگدان دەچێتە گەڕی دووەم لەنێوان ئەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە.


AM:09:43:05/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو