دووەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق دووەم کۆبووەنەوەی ئەنجام دەدات و پێشتر کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق.
بڕگەی دووەم، هەر لە دانیشتنەكەدا لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەكان بەپێی پڕۆگرامی ناوخۆیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بڕگەی سێیەمیش، گفتوگۆی گشتیی دەکرێت لەنێوان دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان.
AM:09:27:05/01/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت