سودانی له رێوڕه‌سمێكی حه‌شددا جه‌خت له سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه:
*سنوورداركردنی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری وڵات.
*ئه‌م سنوورداركردنه به‌ئامانجگرتنی عێراق نییه، به‌ڵكو پاراستنی و نه‌هێشتنی بیانووی ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ری.
*ئیسرائیل ده‌یه‌وێت "پیلانی شه‌یتانی" خۆی جێبه‌جێ بكات و ده‌زانێت عێراق به‌ردی بناغه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
*گه‌یشتوینه‌ته كۆتاییهێنان به بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
*له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د وه‌رده‌گرینه‌وه.
*حكومه‌ت له ماوه‌ی كاركردنی پابه‌نده به به‌هێزكردنی هێزی عێراق، سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و پاراستنی له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان.
ئه‌م وتانه‌ی سودانی له میانی رێوڕه‌سمێكدا هات كه له شه‌شه‌مین ساڵیادی كوشتنی كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا له ساڵی 2020دا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێكخرابوو.
PM:06:56:04/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت