ناوەندێكی مافی مرۆڤ بۆ وێستگەنیوز: سەرۆكى پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی لە رۆژنامەنووسان كردووە


وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح

ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕەشەی لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان كردووە.


عەلی عەبادی، سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە بە بەڵگەوە لامانە كە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خودی خۆی پەیوەندی بە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوانان و چاودێرانی سیاسییەوە كردووە و هەڕشەی لێكردوون".

وتیشی، "هەیبەت حەڵبوسی بە شێوەیەكی راستەوخۆ هەڕەشەی لەو كەسانە كردووە بەهۆی بەكارهێنانی مافی رەوای خۆیان لە رەخنەگرتن".

عەلی عەبادی دووپاتیكردەوە، "ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ ئەم هەڵسوكەوتە بە یەكەم پێشێلكاری زەق دەزانێت لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە دژ بە رادەربڕین و ئەمەش كارێكی زۆر مەترسیدارە".


PM:05:52:04/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت