پەرلەمانی عێراق دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری دەكات
وێستگهنیوز –
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا وادەی بۆ پێشكەشكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكی كورتدا بڵاویكردەوە، "دووپاتیدەكەینەوە دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی دووشەممە 5ی كانونی دووەمی 2026_ە تاوەكو كۆتایی دەوامی فەرمی".
پێشتر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند بە گرنگی دەزانم ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی دیاریکراودا پێشكەش بكرێن.
PM:08:46:03/01/2026
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت