له میسان سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌رایا سه‌لام كوژرا
وێستگه‌نیوز –
شه‌وی رابردوو له شاری میسانی باشووری عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در كه تۆمه‌تبار بووه به كوشتنی به‌رپرسێكی گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی قه‌یس خه‌زعه‌لی له ساڵی 2019دا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
به‌گوێره‌ی لایه‌نگرانی سه‌درییه‌كان ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كوژراوه ناوی حسێن ئه‌لعه‌لاق ناسراو به "دعلج" بووه و لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی ئه‌لموعه‌لیمین له شاری عه‌ماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان كوژراوه.
حسێن ئه‌لعه‌لاق كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ره‌وته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دره، تۆمه‌تبار بوو به كوشتنی ویسام ئه‌لعه‌لیاوی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له ساڵی 2019دا له‌گه‌ڵ برایه‌كی كوژرا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس ده‌كرێت، دوای ئه‌م رووداوه له شاری عه‌ماره ناوه‌ندی پارێزگای میسان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیب ئه‌هلی روویداوه و به‌شێك له باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق كرانه ئامانج.
به‌شێك له دانیشتووانی شاره‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌م رووداوانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له شاره‌كه‌دا راگه‌یاندووه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و ڕێگاوبانه‌كانیان داخستووه.
AM:10:02:03/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت