"پێكهێنانی هەرچ حكومەتێكی عێراقی مالكی یان سودانی سەركردایەتی نەكات هەرەس دەهێنێت"
وێستگەنیوز-
سەركردەیەكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی پێی وایە، ئەگەر حكومەتی داهاتووی عێراق نەدرێت بە سودانی یان مالكی هەرەس دەهێنێت.
قوسەی مەحبوبە، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، "بۆ یەكلاییكردنەوەی پێكهێنانی حكومەت تەنها دوو بژاردە لەبەردەم چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە یان مالكی یان سودانی".
وتیشی، "هەموو ئەو ناوانەی دیكە كە خراونەتەڕوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق، شەرعییەتی دیموكراتی و سیاسی و دەستووریان نییە".
بەوتەی ئەو سەركردەیە، "هەرچ سەركێشییەكی كوێرانە بۆ هەڵبژاردنێك دوور لە مالكی و سودانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق لە ئەنجامدا حكومەتێك دەبێت تەمەنی ناگاتە ساڵێك و هەرەس دەهێنێت".
PM:04:37:02/01/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت