ئەحمەد بەشیر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد


وێستگەنیوز-

ئەحمەد بەشیر، میدیاکار و پێشکەشکاری ناسراوی عێراقی کاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.


ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2025، لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژمارە تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە ئەحمەد بەشیر رایگەیاند، "لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە سەخت و ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییانەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت و لە سۆنگەی پابەندبوونمان بە ئەرکی نیشتمانیمان بەرامبەر عێراق و گەلە بەڕێزەکەی، من وەک هاوڵاتی ئەحمەد بەشیر، کاندیدبوونی خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رادەگەیەنم".

ئەحمەد بەشیر لە بەیاننامەکەدا جەختی کردووەتەوە لەوەی، ئەم کاندیدبوونە دەخاتە بەردەم سەرجەم هێزە سیاسییەکان و رۆڵەکانی گەلی عێراق، و بەڵێن دەدات، لە ئەگەری بەدەستهێنانی متمانەدا، هەموو توانایەکی خۆی لەپێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، پارێزگاریکردن لە سیستمی دیموکراسی، و پارێزەری دەستوور و مافەکانی گەلدا بەگەڕبخات.


PM:07:19:31/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو