پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بەدر: یاسای حەشد پەسەند دەكەین و گوێ بە فشاری دەرەكی نادەین
وێستگهنیوز-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی بەدر رایدەگەیەنێت، یاسای حەشدی شەعبی تێدەپەڕێنین و گۆێ بە فشاری دەرەكی نادەین.
ئەبو توراب تمیمی، ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی بەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "مەبەستی بوونمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو یاسای حەشدی شەعبییە".
وتيشى، "ئێمە لە پەرلەمانی عێراق خۆمان ئامادە كردووە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی و سوورین لەسەر ئەو بابەتە و گوێ بە فشاری دەرەكی نادەین".
ئەبو توراب تمیمی دووپاتیشیكردەوە، "ئێمە وەك فراكسیۆنی بەدر لەپێشینەی كارەكانمان تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبییە".
AM:11:22:30/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت