بافڵ تاڵه‌بانی بۆ هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی: به پێكه‌وه‌یی و لێكتێگه‌یشتنمان ده‌توانین سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌ڵێت: "ئومێدمان پێتانه كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌یبه‌ت حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد و تیایدا هاتووه "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران، له دڵه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌م و هیوادارم له‌م ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه چاره‌نووسساز و نیشتمانییه‌دا، سه‌ركه‌وتووبن و به‌هیمه‌ت و رۆڵی ئێوه و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان پێكه‌وه خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن".
سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "ئومێدمان پێتانه وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری، یاسادانان و جێبه‌جێكردن و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوبه‌شێتی و پاراستنی ئامانجه باڵاكانمان".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌دڵنیایشه‌وه به پێكه‌وه‌یی و لێكتێگه‌یشتنمان ده‌توانین سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و خواسته‌كانی هاوڵاتییان بهێنینه‌دی".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانه‌وه هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ خولی شه‌شه‌م هه‌ڵبژێردرا و به 208 بووه سه‌رۆكی خولی شه‌شه‌م.
PM:04:39:29/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت