هەیبەت حەلبوسی وەك سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا


وێستگەنیوز-

هەیبەت حەلبوسی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی شەشەم لە رێگای دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە هەڵبژێردرا.


فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی دەنگدەران 309 پەرلەمانتار بووە.

دەنگدانەكە بەم شێوەیەی خوارەبوو، كە هەیبەت حەلبوسی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.

هەیبەت حەلبوسی: 208
سالم عیساوی: 66
عامر عەبدولجەبار: 9
دەنگی پووچەڵ: 26


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە پڕۆسەی دەنگدانەكە یاساییە و دەنگەكان تەواوە و هەیبەت حەلبوسی وەك سەرۆكی پەرلەمان راگەیەندرا.


PM:04:36:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو