یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی كانونی یەكەمی 2025 یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق دەستیپێكرد.


عامر فایز، بەتەمەنترین پەرلەمانتار دەستیكرد بە یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رایگەیاند: مادەی 55ی دەستوور دەڵێت، دەبێت لە یەكەم دانیشتن سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی هەڵبژێردرێت و یەكلایی بكرێتەوە.

292 پەرلەمانتار لە یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەن و سوێندی یاساییان خوارد.

سوننەكان هەیبەت حەلبوسی وعامر عەبدولجەبار و سالم عیساوی-یان كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.

شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی و رێبوار کەریم کاندیدی رەوتی هەڵوێست، كانديدن بۆ پۆستی جێگری دووەم.

چوارچێوەى هەماهەنگى عەدنان فەیحان پارێزگاری ئێستای بابلیان دیاری کرد، بۆ جێگری یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان، عەدنان سەر بە بزوتنەوەى عەسائیبى ئەهلى حەقە، هەروەها جێگرەوەش بۆ شوێنەکەى لە پارێزگاى بابل دانراوە.


PM:02:13:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو