دابەشبوون و ناكۆكی لە نێوان سوننەكان دروست بووە


وێستگەنیوز-

پێش ئەوە یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ببەسترێت، سوونەكان دابەشبوون و ناكۆكییان تێكەوتووە.


چەند سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی سوننەكان ئاشكرایان كردووە، "ناكۆكی قوڵ لەناو ئەنجومەنەكە دروستبووە دوای ئەوەی هێزەكانی سوننە شكستیان هێنا لە رێكەوتن لەسەر كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان".

ئاماژەشیان كردووە، "لەئێستادا كێبڕكێكە كەوتووەتە نێوان دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە پێكهاتوون لە هەیبەت حەلبوسی كە هاوپەیمانەكانی محەمەد حەلبوسی پاڵپشتی لێدەكەن، لەگەڵ موسەنا سامەڕایی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم".


PM:01:26:29/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو