سوننه‌كان سبه‌ی به دوو كاندیده‌وه ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوز –
دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه، ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی سوننه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و به‌وشێوه‌یه سبه‌ی به دوو كاندیده‌وه به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 29ی كانونی یه‌كه‌می 2025 یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنی سبه‌ینێدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوێندی یاسایی ده‌خۆن، پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی سوننه‌كان، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌یی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، ناكۆكی تێكه‌وت و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به‌وهۆیه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانی، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی-یان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كاندید كرد.
لای خۆیه‌وه
هاوپه‌یمانی عه‌زم كه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی سوننه‌كانه، رایگه‌یاند كه موسه‌ننا سامه‌ڕائی تاكه كاندیدیانه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ر لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی له خۆكاندیدكردن دووره له راستییه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش سوننه‌كان به دوو كاندیده‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات لایه‌نه‌كانی تر وه‌ك شیعه و كورد ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
PM:10:43:28/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت