رۆژنامەنووس ئەحمەد مەلا تەڵال: رێگریم لێدەگەن و دەیانەوێت بمانگێڕنەوە بۆ سەردەمی سەدامی تاوانبار


وێستگه‌نیوز –

رۆژنامەنووسێك و میدیاكارێكی بەناوبانگی عێراقی ئاشكرای كردووە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رێگری لێدەكەن لە دەركەوتن بۆ ماوەی دوو مانگ.


ئەحمەد مەلا تەڵال، رۆژنامەنووس و میدیاكاری عێراقی بەناوبانگ لە پێگەی فەیس بووكی خۆی نووسیوێتی، "دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رێگریم لێدەكات لە دەركەوتنم بۆ ماوەی دوو مانگ".

وتيشى، "بڕیار بوو ئەمشەو دەربكەوم دوای ئەوەی ماوەی ئەو 10 رۆژە سزایەم تێپەڕاند كە دەستەكە بەسەرمیدا سەپاندبووى".

ئەحمەد مەلا تەڵال، كە پێشكەشكارە لە كەناڵی یو تی ڤی دەشڵێت، "دیارە هەندێك كەس هەن ئەیانەوێت بمانگەڕێننەوە بۆ سەردەمی سەدامی تاوانبار و دەسەڵاتی خۆيان بەكارهێناوە بۆ دەركردنی بڕیارێكی نوێ‌ لەلایەن دەستەی راگەیاندنەوە بۆ رێگریكردن لە من بەو مەبەستەی تا 60 رۆژی تریش دەرنەكەوم".


PM:08:34:28/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو