پەرلەمانی عێراق خشتەی یەكەم دانیشتنی خۆی بڵاوكردەوە
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خوولی شەشەم خشتەی یەكەم دانیشتنی خۆی بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوكراوەتەوە و كۆپییەكی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە، "سبەینێ دووشەممە 29ی كانونی یەكەمی 2025 یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدەدرێت".
لە خشتەكەدا هاتووە، "ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنەكەدا سوێندی یاسایی دەخۆن و پاشان سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی هەڵدەبژێردرێن".
PM:06:09:28/12/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت