پلاندانانی عێراق بۆ وێستگەنیوز: لە سەرەتای 2026وە دەبێت ئۆتۆمبێل بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەكان هاوردە بكرێت
وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت لە سەرەتای 2026وە دەبێت ئۆتۆمبێل بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەكان هاوردە بكرێت.
عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند"لەئێستادا هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەبێت بەپێی تایبەتمەندیه عێراقییەكان بێت كە لەلایەن دەزگای ناوەندی بۆ ستانداركردن و كۆنترۆڵكردن دیاریكراوە بۆ گەرەنتیكردنی مەرجەكانی سەلامەتی".
دووپاتیكردەوە، "لە یەكی كانونی دووەمی 2026 بەشێوەیەكی ناچاری دەبێت بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل مەرجەكانی تایبەتمەندی عێراقی رەچاو بكرێت".
ئاشكراشیكرد، "ژمارەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان لە عێراق تاكۆتایی 2024 گەیشتووەتە 8 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێل، بەدەر لە ئۆتۆمبێلە حكومییەكان".
وتيشى، "تەنها پشكی پارێزگای بەغدا دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە واتا لە 25% ئۆتۆمبێلەكانی عێراق پێكدەهێنێت".
PM:05:03:28/12/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت