پەرلەمانتارێكی رێكخراوی بەدر بۆ سودانی: خوولی دووەمت بۆ ئەوەیە بودجەی عێراق خاڵی بكەیتەوە
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێكی رێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتی هادی عامری هێرش دەكاتە سەر محەمەد شیاع سودانی و بە داڕمانی بودجەی عێراق و پێشێلكاری ئازادیەكان ناوی دەبات.
ئەبو توراب تمیمی، پەرلەمانتاری خوولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر رێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتی هادی عامری لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردەوە، "محەمەد شیاع سودانی خوولی دووەمی بۆ ئەوەیە ژمارەی راوێژكارەكانی بگەيەنێتە 1000 راوێژكار".
وتيشى، "یان رەنگە سودانی خوولی دووەمی بۆ ئەوە بێت بەردەوام بیت لە قۆرخكردنی سامان و سەروەتی عێراق دوای ئەوەی بودجەكەی خاڵی كردووە وكردى بە سفر، یان دەيەوێت درێژە بە رێبازی ئابڕوبەرانە و پێشێلكاری لە ئازادییەكان بدات".
PM:04:24:28/12/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت