چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی كۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبێتەوە و كاندیدی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بکرێتەوە.


سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی کانونی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و ناوی ئەو كەسایەتیانە یەكلایی دەكرێنەوە كە بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكراون".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە، "ئەحمەد ئەسەدی وەزیری ئێستای كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، كە سەر بە هاوپەیمانییەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەشێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایانكردووە موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی ئەساس، دووبارە پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبدرێتەوە".

هەروەها ئاژانسی "بغداد الیوم" بڵاویکردووەتەوە، هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌، عامر فائیز، سه‌رۆكی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌ پێویسته‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی کانونی یەکەمی 2025".


PM:04:19:27/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو