مشعان جبوری: ده‌ركه‌وت هه‌وڵه‌كانی (حه‌لبوسی) بۆ گه‌یشتن به كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نها داڵغه‌یه
وێستگه‌نیوز -
مشعان جبوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم ده‌زانێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و نابێت، ئێستا داوای (200) ملیار دینار ده‌كات گوایه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌رجی كردووه.
مشعان جبوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له پلاتفۆڕمی ئێكس به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بهێنێت، نوسیویه‌تی:
ده‌ركه‌وت هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌نها داڵغه‌یه.
ناپاكی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی و سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی و دوورخستنه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی دادی نه‌دا.
به راست و چه‌پدا به‌ڵێنی دا.
سازشی كرد به‌ڵام بێ سوود بوو.
كاتێكیش دركی به‌وه‌كرد سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بۆ نابێت، ئێستا كاندیدێكی ده‌وێت به‌ڵێن بدات 200 ملیار دیناری بداته‌وه گوایه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌رجی كردووه.
AM:10:23:27/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت